وەزیری دارایی روونكردنەوە لە بارەی بەهای دینار و دۆلار دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، توانراوە یەدەگی بانكی ناوەندیی عێراق بۆ 64 ملیار دۆلار زیادبكرێت و پۆلێنی جیهانی گەشەسەندنی عێراق لە ئاستی نێودەوڵەتی زیاد بووە.

عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق لەبارەی دابەزینی نرخی دینار لە كانوونی یەكەمی ساڵی 2020 رایگەیاند: دابەزینی نرخی دینار لە چوارچێوەی هەنگاوی چاكسازییەكی جەوهەری بووە بۆ باشكردنی ژێرخانی ئابووریی عێراق.

وتیشی: بڕیارەكە لە ئەنجامی دۆخێكی خنكێنەری ئابووری بووە كە جیهان بە گشتی بەهۆی پەتای كۆرۆناوە رووبەڕووی ببووەوە، كە ئەوكات نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ 20 دۆلار دابەزی، ئەمەش قەیرانێكی ئابووریی دروستكرد، كە دەوڵەت نەیدەتوانی پابەندبوونە ئابوورییەكانی خۆی بەجێبگەیەنێت، لە قەرزەكانی پێشوو (دەرەكی و ناوخۆیی) لەگەڵ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشین و پاراستنی كۆمەڵایەتی.

عەلاوی راشیگەیاند، گۆڕانكاریكردنی لە نرخی دینار هاوكات بوو لەگەڵ جێبەجێكردنی پرۆژەی چاكسازیی وڵات، كە حكومەت بە ناوی “پەڕەی سپی” دەستیپێكرد، بژاردەیەكی پێویست بوو بۆ چاكسازیكردن لە پەیكەری ئابووریی وڵات.

بانكی ناوەندیی عێراق، لە 19-12-2020دا بڕیاریدا نرخی فرۆشتنی هەر دۆلارێكی ئەمریكی لە 1180 دینارەوە بۆ 1460 دینار زیادبكات، ئەو بڕیارەش نرخی زۆربەی خۆراك و كەلوپەلی لە بازاڕەكاندا لانیكەم 20% بەرزكردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا