حكومەت دەیەوێت لە رێگەی ئەنجومەنێكەوە روبەڕووی قۆرخكاری ببێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی پاراستنی كێبڕكێ و قەدەغەكردنی قۆرخكاری بازاڕ پێكهێنرا و سەرۆكی ئەنجومەنەكەش دەڵێت، لە مانگی 4 فەرمانی وەزاریان بۆ دەرچوو، لە مانگی 6 ئەنجوومەنەكە یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامداوە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

سەروەر هاواری، بریكاری وەزیری بازرگانی هەرێم و سەرۆكی ئەنجومەنی پاراستنی كێبڕكێ و قەدەغەكردنی قۆرخكاری لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەنجومەنەكە بە پێی یاسای ژمارە سێی ساڵی 2013 دامەزراوە، كە یاسایەكی گشتگیرە و بە فراوانی باسی بازاڕی كردووە بۆ هاندانی كێبڕكێ‌ و قەدەغەكردنی قۆرخكاری لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان.

باسی لەوەشكرد، ئەگەر بڕگەكانی یاساكە وەك خۆی جێبەجێبكرێت كەشی كێبڕكێ‌ لە بازاڕدا دەڕەخسێت و قۆرخكاریش قەدەغە دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا