رێكخراوێكی ئەمریكی داوا لە توركیا دەكات دەست لە هێرشكردنە سەر خاکی هەرێم هەڵبگرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تیمی كوردستانی عێراقی CPT، لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا ئاشكرای كرد، لەو كاتەوەی كە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی چنگی _هەورە بروسكەی توركیا لە23 ی نیسانەوە دەستیپێكردوە، زیاتر لە دەهەزار دۆنم زەوی كشوكاڵی بە هۆی بۆردوومانەكانەوە، لە ناوچەی بەرواری باڵا، لە هەرێمی كوردستانی عێراق سوتاوە.

لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكەدا هاتووە، تیمی كوردستانی عێراقی سی پی تی، داوا لە سوپای توركیا دەكات، كە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی لە هەرێمی كوردستانی عێراقدا ڕابگرێت و چیتر ژیانی گوندنشینان بە ئامانج نەگیرێت و زەوی كشتوكاڵی و بێستان و ڕەز و باخی هاوڵاتیان لەلایەن دەوڵەتی توركیاوە وێران نەكرێت.

 

دەقی ڕاپۆرتەكە:

سەرباری بۆردوومانكردنی زەوی و زاری گوندنشینان، شەوانە سەربازانی توركیا دێنە ناوگوندەكان و ئاگر لە ڕەز و باخی ھاوڵاتیان بەردەدەن.

لەوكاتەوەی كە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی چنگی- ھەورە بروسكەی توركیا لە 23 ی نیسانەوە دەستیپێكردوە، زیاتر لە دەهەزار دۆنم زەوی كشوكاڵی بەھۆی بۆردوومانەكانەوە، لە ناوچەی بەرواری باڵا، لە ھەرێمی كوردستانی عێراق سوتاوە. تیمی كوردستانی عێراقی CPT، تەواوی ئەو كاولكارییانەیبینیوە، كە لە ئەنجامی دەستدرێژییەكانی سوپای سەربازیی توركیا ڕوویداون، بە درێژای ناوچەكە و بە بەڵگەنامەی كردووە،.بە تایبەت دەستدرێژییەكان بۆ سەر گوندی ھرورێ، كە لەم دواییانەدا تیمەكە سەردانی ئەو ناوچەیەی كرد.

لەم سەردانەدا، ھاوڵاتیەكی گوندی ھرورێ بە CPT ڕاگەیاند، “زۆرینەی زەوییە كشتوكاڵییەكانی گوندەكەمان بەھۆی تۆپباران و بۆردوومانی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان و ھێرشی ھێلێكۆپتەرەكانی توركیاوە سووتاون، ھەندێك شەو گوێبیستی ھیچ بۆردوومانێك یاخود ھیچ تەقەیەك نابین، بەڵام گوێمان لە جموجۆڵی سەربازانی توركیا دەبێت، كە دێنە خوارەوە بۆناو گوندەكەمان و زەوی و زار و ڕەز و باخەكانمان دەسوتێنن.”

سەرباری سوتانی ڕەز و باخەكانیان، دانیشتووانی گوندی ھرورێ، لەلایەن سەربازانی توركیاوە ھەڕەشەیان لێكراوە بۆئەوەی چیتر نەچنەوە بۆ ناو باخ و بێستانەكانیان، ھەمان ئەو گوندنشینەی كە بۆ CPT دوا، بە CPT گوت، “سەربازانی توركیا پێیان گوتین، كە ئەگەر بۆ ئاودان و كاركردن بچینەوە بۆ ناو باخ و بێستانەكانمان، ئەوا سەربازانی توركیا وەكو گەریلاكانی پەكەكە ھەژمارمان دەكەن و بۆردوومانمان دەكەن”.

سەبارەت بە وێرانكارییە ژینگەییەكانی، بۆردوومانەكانی توركیا لە دەڤەری بەرواری باڵا، سەربەست سەبری، بەڕێوەبەری ناحیەی كانی ماسێ بۆ CPT گووتی، “تەمەنی ھەندێك لەو دارانەی كە سوتێندراون، زیاترە لە 100 ساڵ، ئەوەی كە لێرە ڕوودەدات كارەساتێكی ژینگەییە. داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەكەم كە بێدەنگیی بشكێنن و بەرامبەر بە دەستدرێژییەكانی سوپای توركیا بۆ سەر ژینگەی كوردستان، ھەڵوێست بنوێنن، ھەر كاتێك كە دارێك لە شوێنێك دەبڕدرێت، ڕێكخراوە ژینگەییەكان بە توندی سەركۆنەی دەكەن. بەڵام بۆچی لەبەرامبەر بڕین و سوتاندنی ھەزاران داری ناوچەكەی ئێمە، ئەو ڕێكخراوانە ھیچ قسەیەك ناكەن.”

تیمی كوردستانی عێراقی CPT، داوا لە سوپای توركیا دەكات، كە یٔۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی لە ھەرێمی كوردستانی عێراقدا ڕابگرێت و چیتر ژیانی گوندنشینان بە یٔامانج نەگیرێت و زەوی كشتوكاڵی و بێستان و ڕەز و باخی ھاوڵاتیان لەلایەن دەوڵەتی توركیاوە وێران نەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا