سۆمۆ داهاتی شەش مانگی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمپانیای نیشتمانی بۆ فرۆشتنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ)، بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق و هەناردە و داهاتی نیوەی یەکەمی ئەمساڵی فرۆشی نەوتی عێراق و هەرێمی کوردستانی ئاشکراكردووە، بەوتەی یاریدەدەری بەڕێوەبەری كۆمپانیای نیشتمانی بۆ فرۆشتنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ) داهاتی نەوتی هەرێم نزیکەی 5 ملیار دۆلار بووە.

عەلی نزار فایەق، یاریدەدەری بەڕێوەبەری كۆمپانیای نیشتمانی بۆ فرۆشتنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ) بە ئاژانسى هەواڵى عێراقییەى وتووە، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا عێراق 528 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە کە داهاتەکەی 33 ملیار دۆلار بووە و نەوتەكەش لە بەندەرەکانی باشور و کەرکوکەوە هەناردە کراوە.

راشیگەیاندووە، هەرێمی کوردستان لە شەش مانگی رابردووی ئەمساڵدا بڕی 77 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، ئەگەر نرخی نەوتەکەش بەپێی نرخی نەوتی خاوی کەرکوک ئەژماركرابێت كە لەلایەن سۆمۆ دەفرۆشرێت، ئەوا داهاتەکەی 4 ملیار و 800 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا