مانگی رابردوو داهاتی نەوتی عێراق یەك ملیار دۆلار زیادیكردووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند مانگی رابردوو 96 ملیۆن و 708 هەزار و 660 بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، داهاتی ئەو نەوتەش حەوت ملیار و 680 ملیۆن دۆلار بووە، كە بەراورد بە مانگی رابردوو نزیكەی یەك ملیار دۆلار زیادبووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی داهاتی مانگانەی بەدەستهاتووی لە هەناردەكردن و فرۆشتنی نەوت لە مانگی ئۆكتۆبەر ئاشكراكرد، كە بەپێی داتاكان بڕی ئەو نەوتە خاوەی لە كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق هەناردەكراوە 93 ملیۆن و 386 هەزار و 957 بەرمیل بووە، لە كاتێكدا لە كێڵگەكانی كەركووك بڕی سێ‌ ملیۆن و 11 هەزار و 917 بەرمیل بەرەو بەندەری جەیهان هەناردەكراوە، هەروەها 309 هەزار و 768 بەرمیل نەوتیش هەناردەی ئوردن كراوە.

بەپێی داتاكانی وەزارەتی نەوت، عێراق لە مانگی ئۆكتۆبەر رۆژانە بە تێكڕا سێ‌ ملیۆن و 120 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە كردووە، نرخی تێكڕای هەر بەرمیلێكیش 79 دۆلار و 37 سەنت بووە. بەمەش كۆی داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوودا 7 ملیار و 680 ملیۆن دۆلار بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا