كۆبونەوەی سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم كۆتایی هات

پۆڵەتیك پرێس

هەرسێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم و سەرۆك كۆماری عێراق، پشتیوانیی خۆیان بۆ زەمینە سازی بۆ هەڵبژاردنێكی سەركەوتووانە لە عێراق و ناوچە كێشە لەسەرەكان و جێبەجێكردنی ماددەی (140)ی دەستوری عێراق دەربڕی.

دوای ئەوەی رۆژی دووشەممە سەرۆك كۆماری عێراق و سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم كۆبونەوە لە راگەیەندراوێكدا ناوەرۆكی كۆبونەوەكەیان خستەڕوو كە تیایدا هاتووە، بە پەرۆشەوە دەڕوانێتە ئەو بارە قورسە دارایی و ئەمنی و تەندروستییەی لە عێراق و هەرێمی كوردستان هاتوەتە ئاراوە.

لە راگەیەندراوەكەدا، كۆبوونەوەكە پشتیوانیی هەرێمی كوردستانی بۆ هەنگاوەكانی حكومەت و دامەزراوە دەستورییە فیدراڵییەكان دوپات كردەوە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات، بەتایبەتی ڕەخساندنی كەشێكی سەقامگیر و لەبار بۆ كار و ئەركی نوێنەرایەتیی وڵاتانی دۆست و نێردە نێودەوڵەتییەكان لە عێراق.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا پشتگیریی خۆیان بۆ دوایین ڕێككەوتنی حكومەتی عێراق و هەرێم بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شەنگال و گەڕانەوەی ئاوارەكان دوپات كردەوە، جەخت لەوەكرایەوە، بۆ تێپەراندنی ئەم دۆخە سەختە و پاراستنی بەرژوەندییەكانی خەڵكی كوردستان، پێویستە سەرجەم لایەن و پێكهاتەكانی كوردستان توانایان یەك بخەن و یەكڕیز و یەكهەڵوێست ڕوبەڕوی ئەم دۆخە هەستیارە و ئەگەرەكانی داهاتو ببنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا