سەركردەیەكی یەكێتی : گۆڕانكاری و پێشهاتەكان لە بەرژەوەندی كوردنین

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی دەڵێت، گۆڕانكاری و پێشهاتەكان لەبەرژەوەندی كوردنین و پێویستە حكومەتی هەرێم و حزبەكان بیر لە هەموو مەترسییەكان بكەنەوە، بێگومان ئەمریكا دەكشێتەوە، پێشتریش ئەزمونمان هەبووە لەگەڵ كشانەوەی ئەمریكادا.

ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئەو گۆڕانكاری و پێشهاتانەی دێنە پێش مەترسیداردەبن بۆ هەرێمی كوردستان، بەداخەوە هەرێمی كوردستان خۆی بۆ ئەو مەترسی و پێشهاتانە ئامادەنەكردووە كە رەنگە رووبدەن.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی وتی: بێگومان ئەمریكا دەكشێتەوە، ئێمە لە ساڵی 1975 ئەزمونمان لەگەڵ ئەمریكا هەیە، دوو ساڵ بەر لە ئێستا ئەزمونمان لەگەڵیدا هەیە چۆن لە رۆژئاوای كوردستان كشایەوە بۆئەوەی توركیا بەشێك لە خاكی رۆژئاوای كوردستان داگیربكات، لە ئەفغانستان كشایەوە.

وتیشی: راستە ئەمریكا زۆر هاوكار و دۆستی ئێمەیە، بەڵام پێویستە كورد بەتایبەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان پشت بە خۆی ببەستێت، ئێمە خۆمان بەكەڵكی خۆمان دێین، چونكە لە كۆتاییدا بەرژەوەندییە نێودەوڵەتییەكان رەنگە لەگەڵ بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان و گەلی كوردستان یەك نەگرنەوە، هەركاتێكیش ئەو بەرژوەندییە نێودەوڵەتییانە لەگەڵ بەرژوەندییەكانی ئێمە یەكیان نەگرتەوە ئاساییە پەراوێزبخرێین.

روونیشیكردەوە، بۆیە حكومەتی هەرێم و حزبەكان دەبێت بیر لە هەموو مەترسییەكان بكەنەوە، بۆئەوەی بۆ هەر ئەگەرێك كە دێتە پێش ئامادەسازیمان هەبێت و بە كەمترین زیان لەو گۆڕانكارییانەی كە هەن لێی دەربچین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا