حكومەتی هەرێم بۆ ماوەی دوو مانگ گومرگ لەسەر ژمارەیەك ماددەی خۆراكی هەڵدەگرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی ڕێگریكردن لە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك و پێویستی هاووڵاتییان، بڕیاریدا بۆ ماوەی دوو مانگ ڕەسمی گومرگ لەسەر هاوردەكردنی 14 ماددەی خۆراكی هەڵبگرێت.

وەك لە بڕیارەكەدا هاتووە، ئەو خۆراك و پێداویستیانەی گومرگیان لەسەر لابراوە بریتین لە ئارد، برنج، زەیتی گوڵەبەڕۆژە، زەیتی گەنمەشامی، رۆنی بەستووی رووەكی، رۆنی بەستووی ئاژەڵی، چای رەش، شەكر، پاقلەمەنییەكانی وەك (نۆك، نیسك، فاسۆلیا، پاقلە، لۆبیا، ماش)‌و شیری منداڵان.

بەپێی بڕیارەكە، وەرگرتنی باج لە بازرگانانی هاوردەی بەرهەمی خۆراكی دوادەخرێت و ئاسانكارییان بۆ دەكرێت بۆ هاوردەكردنی خۆراك وەك سەردەمی كەرەنتینە و كۆرۆنا بە مەرجی پابەندبوون بە كوالێتی كۆنتڕۆڵەوە.

هاوكات ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر پێشنیاری بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ، باجی گومرگی لەسەر ئاژەڵی هاوردەكراو لەمانگی رەمەزاندا هەڵگرت، لەپێناو رێگریكردن لە گرانبوونی نرخی گۆشت لە بازاڕەكاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا