پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێکی لەبارەی رووداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران بڵاوکردەوە و دەڵێت، رووداوی نەخوازراوی هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆككۆماری ئێران و یاوەرانی نیگەرانیكردین و دڵمان لەگەڵ گەلی ئێران و سەركردایەتیی وڵاتەكەدایە.
وتیشی، لە خوای گەورە داواكارین بە سەلامەتی بگەڕێنەوە ناو گەلی ئێران.
دوا نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە میدیای فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، هێلیکۆپتەری هەڵگری سەرۆککۆماری ئێران لە ناوچەی جولفای پارێزگای تەورێز تووشی رووداو بووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران، پێشنوێژی حکومیی تەورێز و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی لەناو هێلیکۆپتەرەکەدا بوون.
میدیای فەرمی ئێران ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە هێلیکۆپتەری هەڵگری سەرۆککۆماری ئێران کەوتووەتە خوارەوە.
تائێستا چارەنوسی ئیبراهیم رەئیسی و هاوەڵەکانی یەکلا نەکراوەتەوەو زیاتر لە 40 تیم سەرقاڵی گەڕانن بەدوای هێلیکۆپتەری هەڵگری سەرۆککۆماری ئێران.