پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
65 ڕێكخراوو كەسایەتی بواری جینۆساید لە نامەیەكدا كە ئارستەی هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمیان كردووە، داوای گەڕاندنەوەی ڕوفاتی 171 ئەنفالكراو دەكەن كە تا ئێستا لەبەغدان و هۆشداری دەدەن لەوەی جارێكی دیكە ئەگەر ونبوونی روفاتەكان هەیە.
لەو نامەیەدا كە بڵاویانكردۆتەوە و وێنەیەكی بۆ (پۆڵەتیك پرێس) نێردراوە ئاماژەیان بەوەداوە، لە سەرەتاكانی ساڵی 2019 بەهۆی ڕێڕەوی ئاوی باران جل و بەرگی ژمارەیەك لە ئەنفالكراوان لە گردۆڵەی شیخیەی 40 كم ی پارێزگای سەماوە، لەقوڵایی بیابان و دور لەئاوەدانی، لەسەر ڕێگەی نوگرە سەلمان لە سێ گۆڕی بە كۆمەڵدا ڕوفاتی ئەنفالكراوانی لێ دۆزرایەوە.
لە نامەكەدا ئەو كەسایەتی و رێكخراوانە دەڵێن، هیچ بەهانەیەك بۆ دواكەوتنی هێنانەوەی ڕوفاتەكانی سەماوە نییە، وێڕای جەختكردنەوەمان لەسەر پەلە كردن لە هێنانەوەی ڕوفاتی ئەو 171 قوربانییە چەند داواكاریەكیش دەخەینە ڕوو.
لە درێژەی نامەكەیاندا دەڵێن، لە یەكەم گۆڕدا تیمی نیشتمانی توانینان لە ماوەی حەوت رۆژی كاركردنیدا 171 روفاتی ئەنفالكراوانی ئازیزمان هەڵبگرنەوە كە تەمەنی ژنەكان لە نیوان 18 بۆ 50 ساڵی بوون و منداڵەكانیشیان لە نێوان یەك ساڵ بۆ 17 ساڵان بوون، سەرجەم ئەو روفاتانە گوازرانەوە بۆ پزیشكی دادی بەغدا تاكو نموونەی ئیسكیان لێ وەربگیرێت”.
دەشڵێن: تا ئیستا بە بەهانەی بوونی نەخۆشی كورۆنا كار نەكراوە بۆ گەڕاندنەوەی روفاتەكان بۆ كوردستان پێمان وایە هیچ بەهانەیەك بۆ دواكەوتنی هێنانەوەی ڕوفاتەكانی سەماوە نییە.
باس لەوەش دەكەن بەهۆی گۆڕانی كەش و هەواو و رەشەبای بیابان و ئەگەری ون بوونەوەی شوێنی گۆڕە بەكۆمەڵكان داواكارن پەلە بكرێت لە هەڵدانەوەی دوو گۆڕەكەی تری ( تل شیخیە) یان هەر نەبێ سیم بكرێت تاكو ون نەبنەوە.