بڕیاری حكومەت بۆ كردنەوەی مزگەوتەكان لە رەمەزاندا ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بڕیاریدا بە كردنەوەی دەرگای مزگەوت و سەرجەم شوێنە ئایینیەكان بۆ مانگی رەمەزان، بەپێی چەند رێنماییەك لە ئەگەری جێبەجێنەكردنی رێنماییەكان رێكاری داخستنی مزگەوت پەیڕەو دەكرێت.

وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بەپێی بڕیاری لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بڕیاردرا بە كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكان بۆ مانگی رەمەزان، بەپێی چەند رێنماییەك.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، پێویستە نوێژی عیشا و تەراویح لە 35 خولەك زیاتر نەبێت و قەدەغەكردنی خواردن و خواردنەوە لە كاتی بەربانگ لە ناوەوە و دەرەوەی مزگەوت، نوێژخوێنان لە ماڵەوە دەستنوێژ بگرن و بە دەمامك و بەرماڵی تایبەتی خۆیانەوە بچنە ناو مزگەوت و پارێزگاری دووری نێوانیان بكەن.

هەروەها بڕیاردراوە بە داخستنی هۆڵی ژنان و قەدەغەكردنی وەعز و ئامۆژگاری لە دوای نوێژی عەسر و شەوانی رەمەزان.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە ئەگەری جێبەجێنەكردنی رێنماییەكان رێكاری داخستنی مزگەوت پەیڕەو دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا