عێراق گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ هیندستان رادەگرێت

پۆڵەتیك پرێس

هێڵی ئاسمانی عێراقی گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ وڵاتی هیندستان راگرت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بە رێژەیەكی زۆر لەو وڵاتە، كە بەرپرسانی تەندروستی هیندستان گومانی جۆرێكی نوێی كۆرۆنای لێدەكەن.

بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانیەكان لەسەر ئەو ڕێنماییانە بووە كە لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیران و دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراقەوە دەركراوە، بەهۆی مەترسیداربوونی حاڵەتەكانی كۆرۆنا لە هیندستان.

لەماوەی ڕابردوودا، دەسەڵاتدارانی هندستان جۆرێكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیان ئاشكراكرد كە بووەهۆی ئاڵۆزتركردنی قەیرانی كۆرۆنا و لەئێستاشدا ڕۆژانە زۆرترین ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتە تۆماردەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا