سەرۆكایەتی پەرلەمان پرساندنی سەرۆكی حكومەت دوادەخات

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات پێویست بوو ئەمڕۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان دانیشتنی لەبارەی پرساندی سەرۆكی حكومەتەوە رێك بخستایە.

شێركۆ جەودەت بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی لە رۆژی 11ی ئەم مانگەوە وەڵامی نوسراوی سەرۆكایەتی پەرلەمانیان لەبارەی پرساندنەوە داوەتەوە، بۆیە دەبوو لەو رۆژەوە تاوەكو 14ی ئەم مانگە دانیشتنی پەرلەمان لەو بارەیەوە رێكبخرایە، بەڵام ئەوە نەكراوە.

پێشتریش هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند،لە نزیكترین كاتدا دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت و بابەتی پرساندنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی دەخرێتە بەرنامەی كارەوە.

پێشتر بەهۆی فشاری پەرلەمانتارانەوە مەسرور بارزانی بۆ ئەوەی كۆتایی بەبابەتی پرساندن بهێنێت خۆی داوایكرد پەرلەمان دانیشتنێكی بۆ رێكبخات.

 

بەڵام سەرەڕای چوونیشی بۆ پەرلەمان، 23 پەرلەمانتاری فراكسیۆنە جیاوازەكان سووربوون لەسەر داواكەیان و جارێكی دیكە داوایانكرد مەسرور بارزانی و جێگرەكەی و وەزیری دارایی لەبارەی هەندێك بابەتەوە سەردانی پەرلەمان بكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا