شاندی دانووستانكاری هەرێم دەچێتە پەرلەمانی كوردستان

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە رۆژی دووشەممە شاندی دانوستانكاری هەرێم بۆ تاوتوێی موچەی فەرمانبەران و بودجەی هەرێم لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە.

شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان، بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: كۆبونەوەی شاندی دانوستانكاری هەرێم لەگەڵ پەرلەمانی كوردستان بۆ رونكردنەوەی وردەكاری رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدایە سەبارەت بە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی عێراق و كاتی رەوانەكردنی بودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە.

سەبارەت بەموچەی فەرمانبەرانیش شێركۆجەوت وتی: بابەتی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران یەكێكی دیكە دەبێت لە تەوەرەكانی كۆبونەوەی نێوانیان و بە شاندی هەرێم دەڵێین لێبڕینی موچەی فەرمانبەران لە بنەڕەتدا كارێكی نایاسایی بووە و پێویستە لەم مانگەوە كۆتایی پێبهێنرێت.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، هەوڵدەدەن لەگەڵ حكومەت بگەنە میكانیزمێك بۆكۆتایی هێنان بە لێبڕینی موچەی فەرمانبەران.

31ی ئازاری رابردوو دوای نزیكەی چوار مانگ لە گفتوگۆ و دانووستانی شاندی هەرێم و عێراق لەسەر پشكی هەرێم لە پرۆژە یاسای بودجە، رێككەوتن لەسەر پشكی هەرێم كرا و پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 پەسەندكرا، پشكی هەرێمیش بە رێژەی 12.67 ی كۆی بودجەی عێراق دیاریكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا