شێركۆ جەودەت: حكومەت پاڵپشتی دابین كردنی نەوت نەكات، نرخی نەوتی سپی دەگاتە نرخێكی خەیاڵی

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: ئەگەر حكومەت پاڵپشتی دابین كردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیان نەكات، قەیرانی گرانی نرخی نەوتی سپی هاوردەكراو بەردەوام دەبێت و نرخی نەوتی سپی دەگاتە نرخێكی خەیاڵی.

شێركۆ جەودەت، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: حكومەتی هەرێم لە ساڵی 2016 ەوە پشتیوانی بۆ دابین كردنی نەوتی سپی و بەنزین و بەرهەمە نەوتییەكان وەستاندووە، لەبەرئەوەی بڕوای وایە نەوتی سپی هاوشێوەی كارەبا و ئاو پێویست نییە بۆ هاووڵاتیان كە ئەمە قەناعەتێكی هەڵەیە، لەبری ئەوە ئەوەی گرنگە بە لایەوە نەوتە خاوەكە بفرۆشێتەوە لە بازاڕەكانی جیهاندا و پارەی پێبەیدا دەكات.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان وتی: بۆیە دەبێت ئەم قەناعەتە هەڵەیە راست بكرێتەوە، ئەگەرنا قەیرانی سوتەمەنی بەردەوام دەبێت و نەوتی سپی هاوردەكراو لە دەرەوەی هەرێمەوە دەگاتە نرخێكی خەیاڵی و هاووڵاتیان دەبنە قوربانی.

باسی لەوەشكرد، تا ئێستا حكومەت هیچ چارەسەرییەكی بۆ قەیرانی سوتەمەنی پێنییە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا