رێواز فایەق: یاداشتی پرساندنەكەی پەرلەمانتاران رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كرا

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، یاداشتی پرساندنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایییان ناردووەتە ئەنجومەنی وەزیران و چاوەڕوانی وەڵامی ئەوانن.

رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە میانی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵ ئاماژەی بەوەكردووە، یاداشتی پرساندنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایییان واژۆكردوە و گەیاندویانەتە ئەنجومەنی وەزیران.

ئەوەش دەخاتەڕوو، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانیش، پێویستە حكومەت لە ماوەی ١٤ رۆژدا وەڵامیان بدەنەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر 23 پەرلەمانتاری فراكسیۆنە جیاوازەكانی پەرلەمانی كوردستان یاداشتێكیان لەبارەی پرساندنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی دایە پەرلەمانی كوردستان.

بەهۆی ئەو فشارەشەوە سەرۆكی حكومەت داوایكرد پەرلەمان دانیشتنێكی بۆ رێكبخات، دانیشتنەكەش لە رۆژی پێنجی ئەم مانگە ئەنجامدراو تێیدا بەشێك لە پەرلەمانتاران چەندین پرسیاریان ئاڕاستەی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا