یەكگرتوو: فرەبازنەیی دادپەروەری زیاتری تێدایە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، پێمان باشە هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت، بەو مەرجەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی كارابكرێتەوە و پێمان باشە هەڵبژاردن بكرێتە فرە بازنەیی.

شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سورە لەسەر ئەوەی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدابكرێت، ئەو بیانووانەی دەهێنرێنەوە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن هیچیان پەسەند نین.

شێركۆ جەودەت وتی: دەبێت كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی كارابكرێتەوە چونكە لە 2019 ەوە كاتی بەسەرچووە، هەمواری یاساكەش یەكێكە لە پێداویستییەكان.

وتیشی: پێمان وایە فرەبازنەیی دادپەروەری زیاتر تێدایە بۆ هەرچوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان، سەبارەت بە پێكهاتەكانیش پێویستە ریزیان لێبگیرێت و مافی خۆیان پارێزراوبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا