مەلا بەختیار: ئەگەر یەكێتی چاكسازی راستەقینە نەكات دۆخەكە خراپتر دەبێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، ئەگەر لە دوای 8ی تەمموز یەكێتی لەسەر دۆخەكە نەوەستێت و بەخۆیدا نەچێتەوە و بەرنامەیەكی تازەی چاكسازی نەبێت، چاوەڕوانی خراپتر بوونی دۆخەكەم، لەسەر خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانیش هۆشداریدایە خۆپیشاندەران كە ئامانجی خۆپیشاندانەكەیان لەلایەن سیاسی و فەریكە سیاسییەكانەوە بەلاڕێدا نەبرێت.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: ئەگەر یەكێتی نەتوانێت بەپێی بەرنامەیەكی تازە، ئەركی ئەم قۆناغە جێبەجێبكات، پێم وایە كێشەكانی یەكێتی لەمە زیاتر ئاڵۆزدەبێت.

دەربارەی كێشەكانی پەیوەست بە حكومەتی هەرێمیش مەلا بەختیار وتی: ئەگەر حكومەت نەتوانێت بەشێكی ئەو قەیرانەی كە ئێستا هەیە چارەسەری بكات، دەبێت چاوەڕێ‌ بكەین چۆن خۆپیشاندانی خوێندكاران كرا، رەنگە خۆپیشاندانی تریش رووبدات، ئەگەری تریش رەنگە بەڕێوەبێت.

دەربارەی دۆسیەی ژەهر خواردكردنی مەلا بەختیار روونیكردەوە، راپۆرتم داوە بە مەكتەبی سیاسی و بافڵ جەلال تاڵەبانی، ئەم كێشەیە كێشەی شەخسی من و بافڵ و وەستا حەسەن نییە، ئەمە كێشەی یەكێتییە و دەبێت مەكتەبی سیاسی هەڵوەستەیەكی جدی لەسەر ئەمە بكات، ئەگەر لیژنەی لێكۆڵینەوەی دانا و گەشتە ئەنجام، بێگومان هەموو یەكێتی رزگاردەكرێت لەم كێشەیە، ئەگەر نا ئەوكاتە كێشەكان دەبرێت بۆ دادگا و لە ئێستاوە ئامادەكارییمان كردووە و پارێزەرمان گرتووە و دوای ئەوەی دوا وەڵامی مەكتەبی سیاسی دەزانین رێگای دادگا دەگرینەبەر.

دەربارەی خۆپیشاندانی خوێندكاران رایگەیاند، خەباتی پیشەیی و مەدەنی خوێندكاران بە رەوا دەزانم، لادان لە خەباتی مەدەنی و پیشەیی هەڵەیە و هەڵدێری بەدوادادێت، وە توندوتیژی لەلایەن حكومەتەوە یان لە ناو خۆپیشاندەرانەوە لە زیانی خۆپیشاندەرانی دەبینم.

وتیشی: چارەسەری كێشەی خوێندكاران ئەوەیە داخوازییەكانیان جێبەجێبەجێبكرێت چونكە ئەو داواكارییانە مافێكی رەوایە، وە پارەیەكی خەیاڵی نییە، لە نێوان نۆ تا 10 ملیار دۆلاردایە، حكومەت دەتوانێت رێوشوێنی دابین كردنی ئەو بڕە پارەیە دابنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا