پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیكرد لە ماتی لاسیلا، باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق، لە دیدارێكدا تاوتوێی دواین پەرەسەندنە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەكان لەسەر ئاستی عێراق و هەرێم كرا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی وێڕای ئاماژەدان بە پێشهاتە سیاسییەكان و هەنگاوەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، هەڵوەستەیكرد لەسەر سیاسەتی یەكێتی و روونیكردەوە كاتێك دەڵێن حكومەتی خزمەتگوزار و تەوافق لەسەر بنەمای شەراكەت و هاوبەشێتی راستەقینە، لەپێناو سەقامگیری سیاسی، ئابووری، ئەمنی و خوشگوزەرانی زیاترە لە وڵات، نەك ئەوەی سیاسەتی پەراوێزخستن و سەپاندنی زۆرینە بكرێتە بنەما، كە لەم هەلومەرجەدا ئەم جۆرە بیركردنەوە و هەنگاوانە دۆخی عێراق و هەرێم بەرەو ئاڵۆزی دەبات و بەربەست و رێگرییەكانیش زۆرتر دەبن لە بەردەم چاكسازی و خزمەتكردندا.
ئەوەشی خستەڕوو وەك كوردیش بۆ كۆی پرسەكان لەگەڵ یەكڕیزی كوردستانین و نامانەوێت لە دەرەوەی بەرەی نیشتمانیی هیچ هەنگاوێك بنێین، بەڵام كاتێك لە دەرەوەی ئیرادەی نەتەوەیی و بەرژەوەندی گشتی رێككەوتن بكرێت، یەكێتیش خاوەنی ستراتیژی خۆی دەبێت و پەنا بۆ رێگا چارەی تر دەبات كە بەدڵنییایەوە هەر هەنگاوێكیش بنێین بەرژەوەندی گشتی تێدا دەپارێزرێت و پاراستنی مافی میللەتەكەمان لەسەر هەموو پۆست و ئیمتیازاتێكەوە دەبینین.
هەر لە دیدارەكەدا بە گرنگییەوە باس لە رۆڵی هێزەكانی هاوپەیمانان لە جەنگی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر كرا و هاریكار و هاوكاری نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان بە فاكتەری ئارامی و ئاسایشی زیاتر لە قەڵەم درا.