پەرلەمان لەسەر گرفتەكانی نەوت بانگهێشتی وەزیری سامانە سروشتییەكان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان بۆ رونكردنەوەی راپۆرتەكەی دیلۆیت و گرفتەكانی نەوت و گازی سروشتی وەزیری سامانە سروشتیەكان بانگهێشتی پەرلەمان دەكات.

شێركۆ جەودەت ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لەپەرلەمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بانگێشتكردنی وەزیری سامانە سروشتیەكان بۆ قسەكردنە لەسەر گرفتەكانی نەوت و گازی سروشتی لەهەرێمی كوردستان.

وتیشی، “گومانەكان لە راپۆرتەكەی دیلۆیت زۆرن و دەمانەوێت بزانین كۆمپانیاكە گرەنتی ئەوە دەدات ئەو بەرهەمانەی لەكێڵگە نەوتییەكان دەرهێنراوە لەكاتی فرۆشت و دابەشكردن و بەرهەمهێنانی نەوت وردبینی تەواویان بۆكراوە”.

لە ماوەی رابردودا كۆمپانیای دیلۆیت راپۆرتێكی لەبارەی زانیارییەكانی پەیوەست بە هەناردەكردن و فرۆشتنی نەوتی هەرێم بڵاوكردەوەو رایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی 2020 تاوەكو مانگی 9- 2020 هەرێمی كوردستان 124 ملیۆن و 798 هەزار و 921 بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە.

باسی لەوەشكرد، داهاتی ئەو بڕە نەوتە لەو ماوەیەدا زیاتر لە سێ ملیار و 176 ملیۆن و 136 هەزار دۆلار بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا