ئەگەر هەیە حكومەتی هەرێم موچەی دوو مانگی دیكە پاشەكەوت بكات

پۆڵەتیك پرێس

ئەگەر هەیە حكومەتی هەرێم دوو مووچەی دیكەی فەرمانبەران پاشەكەوت بكات و پەرلەمانتارێكیش باس لەوەدەكات، دەبێت بەپێی داهاتی ناوخۆو پارەكەی بەغدا سێ مووچە دابەش بكات.

شێركۆ جەودەت ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەدواداچوونیان كردووە بەغدا تا كۆتایی ساڵ پارە بۆ هەرێم دەنێرێت، هاوكات هەرێمیش داهاتی ناوخۆی هەیە، “دەبێت هەرێم تاكۆتایی ساڵ سێ مووچە دابەش بكات”.

لەبارەی پاشەكەوتكردنی موچەی مانگەكانی 11و 12ەوە ئاماژەی بەوەكرد، بەپێی ياسا نابێت پاشەكەوتیان بكات، “هیچی فەرمیش نییە بۆئەوەی پاشەكەوتی بكەن، بەڵام بەهۆی گەندەڵی و نادادپەروەرییەوە ئەگەر هەیە پاشەكەوت بكرێت”.

ئەوەش لەكاتێكدایە لەمساڵدا حكومەتی هەرێم تەنها چوار مووچەی دابەشكردووە، بەجۆرێك سێ موچەیان بە لێبڕینەوە بووە، هەروەها بە بڕیارێكیش پێنج مووچەی پاشەكەوت كرد، لەئێستاشدا دەنگۆی ئەوە هەیە دوای ناردنی پارەكەی بەغدا موچەی مانگی 10 دابەش بكات، بەڵام فەرمانبەران گومانیان هەیە لەوەی حكومەت موچەی دوو مانگی كۆتایی ئەمساڵیان پاشەكەوت بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا