وه‌زاره‌تى دارایى لیستی مووچه‌ى مانگى شوباتى بڵاوكرده‌وه‌

پۆڵه‌تیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم لیستی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بۆ مانگی شوبات بڵاوکردەوە، بەبێ ناوی وەزارەتی پێشمەرگە و ئەنجومەنی ئاسایش و هێزەکانی 70 و 80 .

بەگوێرەی لیستەکە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 30-3-2024 دەست به دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و بە وەزارەتی تەندروستی دەست پێ دەکات.

رۆژی چوارشەممە 27ی ئاداری 2024 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، هەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بە ڕاسپاردنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم مووچەخۆران بۆ مانگی شووباتی 2024 و ڕاسپاردنی گشت وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێم بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی ئاداری 2024 تاوەکو ئاراستەی حکومەتی فیدراڵ بکرێت بۆ خەرجکردنی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا