پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بزووتنەوەی گۆڕان، دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی رێکخەری گشتیی بزووتنەوەکە دەکاتەوە.
لە راگەیەندراوەکەی ژوری هەڵبژاردندا هاتوە؛ لەژێر رۆشنایی بڕیاری دوایین کۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی، لە رۆژی (چوارشەممە: 15ی 11ی 2023)، سەبارەت بە هەڵبژاردنی خولی سێیەمی رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن دراوە، بە گوێرەی ڕێکارە دەستورییەکان؛ رایدەگەیەنین وەکو یەکەم هەنگاوی دەستپێکی پرۆسەکە، ئەمڕۆ (سێشەممە: 12ی 12ی 2023) دەرگای خۆپاڵاوتن دەکرێتەوە.
خانه‌ی راپه‌راندن به‌رپرسی جێبه‌جێكردن و بڕیار و راسپارده‌كانی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، له نێوان دو كۆبونه‌وه‌دا.
ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌راندن، به‌پێی ئه‌ركه‌كانی پێكدێت له: رێكخه‌ری گشتی، سكرتێره‌كانی كاروباری جڤاتی نیشتمانی، فراكسیۆنه‌كان، ژوره‌كان، باژێره‌كان، خه‌ڵك و سه‌رۆكی جڤاتی گشتی.