دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە لەلایەن دادگای هەڵەبجەوە داواکراو بوون

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە لەلایەن دادگای هەڵەبجەوە داواکراو بوون.

ئەمڕۆ دووشەممە15ی نیسان، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە،” دوای ئەوەی بڕیاری دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار لەلایەن دادگای هەڵەبجەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد”.

ئاماژەی بەوەکرد، سەرئەنجام توانرا هەردوو تۆمەتبار دەستگیربکرێن کە لەلایەن دادگاوە بەپێی ماددەی 452 بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووبوو.

ڕوونیکردەوە، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ز، ع – د، ع) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان ڕادەستی شوێنی داواکراو دەکرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا