ئەردۆغان: پشتگیری لە یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکەین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەردۆغان لە وتارەکەی کۆبوونەوەی گشتی کۆمەڵەی نەتەوەیەکگرتووەکان باسی لە چەند پرسێکی هەرێمی و جیهانی کرد و پشتگیری وڵاتەکەی بۆ یەکپارچەیی عێراق دووپات دەکاتەوە.

دوێنێ سێشەممە، 19ی ئەیلوولی 2023، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لەسەروبەندی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی نەتەوەیەکگرتووەکان کە لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت ووتی، یەکپارچەیی و یەکگرتوویی عێراق بۆ ئێمە گرنگە و بێ جیاوازی لەنێوان پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە، هەوڵ دەدەین خۆشگوزەرانی بڕەخسێنین.

لە وتارەکەیدا لە 78ەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لە چەند پرسێکی هەرێمی و جیهانی کرد. ئەردۆغان، لەبارەی عێراقەوە رایگەیاند، “پرۆژەی رێگەی گەشەپێدان پرۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژی نێوان تورکیا و وڵاتانی ناوچەکەیە. ئەم پڕۆژەیە هێڵێکی ئاسنین کەنداوو خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە جیهانەوە دەبەستێتەوە و دەبێتە شاڕێیەکی گرنگی بازرگانی جیهان و دەرفەتی نوێ بۆ بونیاتنانی جیهانێکی نوێ دەرەخسێنێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا