پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی کارەبای هەرێم، سەبارەت بە تێستی خواستی کارەبای پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە.
لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، لێژنەیەکی تایبەتمەند بە فەرمانی وەزاریی بۆ تێستی خواستی شارەکان بۆ کارەبا دامەزراوە و بەشێوەیەکی پیشەیی و زانستی و دادپەروەرانە کارەکانی بە سەرکەووتوانە جێبەجێ کردووە،
لە دەرئەنجامی کۆبوونەوەکەی وەزارەتدا ڕایانگەیاند، وەزارەت ڕەچاوی هەموو تێبینی و سەرنجەکانی کردووە لە جیاوازی پلەکانی گەرما و هەر حاڵەتێکی دیکەی هەبووبێت و دەرئەنجامەکەشی جیاوازییەکی گەورەی لەگەڵ خواستی پێشووی لێ نەکەوتۆتەوە.
ڕوونیشیان کردەوە، 50 مێگاوات کارەبا بۆ چەمچەماڵ لەسەروو پشکی ئەو قەزایە دابینکراوە و تاکو لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران یەکلا بکرێتەوە.
هەروەها بۆ پشکی کارەبای گەرمیانیش بە ڕەچاوکردنی بەرزی پلەکانی گەرمای ناوچەکە، لە 4,1% پشکیان لە تێستەکە کراوەتە 4,7%.