لەسەر دۆسییەی سزادراوانی بادینان تانەی كۆتایی لەبڕیارەكەی دادگای پێداچوونەوە دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

تیمی پارێزەرانی دۆسیەی سزادراوانی رۆژنامەنوس و چالاكوانەكانی بادینان سبەينێ 20 ی ئایار تانەی كۆتایی لەبڕیارەكەی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان دەدەن لەسەر پەسەندكردنی سزای شەش ساڵ زیندانی بۆ چالاكوانانی بادینان.

بەشدار حەسەن پارێزەری دۆسیەی سزادراوانی رۆژنامەنوس و چالاكوانەكانی بادینان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی، سبەینێ تانەی كۆتایی لەو بڕیارەی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان دەدەن كە لەماوەی رابردوودا بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی بڕیارەكەی دادگای دووی تاوانی هەولێری پەسەند كردوو سزای شەش ساڵ زیندانیكردنی بۆ چالازانانی سنوری بادینان پەسەندكرد.

وتیشی، جیاوازی زۆر هەیە لەنێوان بڕیارەكانی دادگای دووی هەولێرو بڕیارەكانی دادگای پێداچووەنەوە وهەڵەی زۆر گەورەی تێدا كراوە.

پارێزەری دۆسیەی سزادراوانی رۆژنامەنوس و چالاكوانەكانی بادینان ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی زۆری فشارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكانەوە پێیان وایە تانەدان لەبڕیارەكەی دادگای پێدچوونەوەی هەرێمی كوردستان ئەنجامی دەبێت.

دوای ئەوەی لە 16ی شوباتی ڕابردوو سزای زیندانیكردنی هەریەك لە (شێروان شێروانی، شڤان سەعید، ئەیاز كەرەم، هەریوان عیسا و گۆهدار زێباری) لەلایەن دادگای تاوانی دووی هەولێرەوە دەركرا، پارێزەرانی بەرگری داوای پێداچوونەوە (تەممیز)ی بڕیارەكەیان كرد بەڵام دادگای پێداچوونەوە لەسەرتای مانی ئایار بڕیاریدا بە وەڵامدانەوەی داواكە بە پەسەندكردنی بڕیاری دادگا تاوانی دووی هەولێر سەبارەت بە سزادانی بەندكراوان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا