کەشناسی: باران بارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی کانونی یەکەم، ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران بەشێوەی پچڕ پچڕ، ڕێژەی دابارینەکە لە سنوری پارێزگای دهۆک زیاتر دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

سبەی پێنجشەممە7ی کانونی یەکەم، ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمە باران لە ناوچە شاخاویەکان بەتایبەتی لە سنوری پارێزگای دهۆک، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ بە یەک بۆ دوو پلە نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 22پلەى سیلیزى

سلێمانی :20 پلەى سیلیزى

دهۆک : 20پلەى سیلیزى

کەرکوک : 22پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 21پلەى سیلیزى

زاخۆ : 20پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 11پلەى سیلیزى

سۆران : 18پلەى سیلیزى

گەرمیان : 24پلەى سیلیزى

 

 

 

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا