رەوەند مەلا مەحمود: داعش ترسی لە گەڕانەوەی پێشمەرگە هەیە بۆ ناوچە دابڕاوەكان

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت، لە بنەڕەتدا ئەوەی داعش ئەنجامی دەدات لە سنوری ناوچەدابڕاوەكان پاشەكشەیانە لەو ناوچانە، چونكە لە دوای رێككەوتنی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ پێكهێنانی دوو لیوای هاوبەش داعش ترسی ئەوەی هەیە نەتوانێت جموجوڵی هەبێت.

رەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی بە پۆڵەتیك پرێس_ی راگەیاند: پێشتر داعش جموجوڵ و چالاكییان لە سنوری باشوری كەركوك هەبوو، بەڵام دوای ئەوەی كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عێراق رێككەوتن لەسەر ئەوەی دوو لیوای هاوبەش پێكبهێنرێت، دەیانەوێت لە ناوچە كوردنشینەكاندا خۆیان بنوێنن بۆئەوەی وانیشان بدەن بڵێین لە هەموو شوێنێك هەین، لە بنەڕەتدا ئەمە پاكشەی داعشە لەو ناوچانە.

لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی وتی: هەندێك لایەنی سیاسی ئەم بابەتە زیاتر زەق دەكەنەوە بۆئەوەی بڵێن ئەگەر سوپای عێراق تەنها خۆی بێت دەتوانێت كۆنترۆڵی ئەم ناوچانە بكات بۆئەوەی رێگری بكەن لە رێككەوتنی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ پڕكردنەوەی بۆشاییەكانی ئەو ناوچانە، دیارە ئەو هێزەی كە گورزی لە داعش وەشاندووە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بووە، پێم وایە مەترسی ئەوەیان كەوتووەتە سەر كە ئیتر ناتوانن بە ئاسانی چالاكی و جموجوڵیان هەبێت، بۆیە ئەمجۆرە جموجوڵانە دەكەن.

وتیشی: وڵاتانی هەرێمیش رۆڵیان هەیە لە هاندانی هەندێك لایەن كە گوتاری خراپ لەسەر ئەم بابەتە دەدەن بە ئامانجی ئاژاوەگێڕی.

ئەوەشی خستەڕوو، خراپی عەقڵی ئیدارەدانی ئێستای كەركوك كاریگەری لەسەر بارودۆخەكە هەیە چونكە ئەو عەقڵیەتە دەیەوێت یەك لایەن كەركوك بەڕێوەببات و دەسەڵاتی هەبێت، دوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقیش كە بینیان كورد لە كەركوكدا نیوەی شارەكە پێكدەهێنێت و دەنگی نیوەی ئەو شارە هی كوردە، ئەمەش هێندەی تر وای لەو لایەنانەكرد بیر لەوەبكەنەوە هێندەی تر ئاڵۆزی لە ناوچەكەدا دروست بكەن، لاوازی ئیدارەی ئێستای كەركوك لەوەدایە پێی خۆش نییە هەموو نەتەوەكان بەشدارییان هەبێت لە ئیدارەدانی كەركوكدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا