قوباد تاڵەبانی دژی وەزارەتی شارەوانی دەوەستێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی ڕایگەیاند، دڵنیاتان دەکەمەوە هیچ کەس و هێزێک نییە بتوانێت لەبەردەم مافە ڕەواکانتان بوەستێتەوە.

ڕۆژی هەینی قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، “لەوانەیە بە لێدوان و ڕوونکردنەوەی نابەرپرسانە، دڵگران بووبن و وا هەستتانکردبێت کەسانێک هەن، ڕێگرن لەبەردەم وەرگرتنی زەوییەکانتان کە مافێکی ڕەوا و یاسایی خۆتانە”.

وتیشی: دڵنیاتان دەکەمەوە هیچ کەس و هێزێک نییە بتوانێت لەبەردەم مافە ڕەواکانتان بوەستێتەوە و ئەو زەوییانەی وەریدەگرن هەموو ڕێکارێکی یاسایی پێویستی بۆ كراوە و بەئیمزای بەندە و بەپێی سێ فەرمان لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرکراون و رێکارەکان لەکابینەی نۆیەمدا تەواوکراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناوەڕۆکی سێ فەرمانەکە بریتییە لە دابەشکردنی زەوی بەسەر 11 هەزار و 142 کەس لە کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی لە هەموو پارێزگاکانی کوردستان.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر وەزارەتی شارەوانی و گوشتوگوزار رایگەیاند، موڵکی گشتی و زەویوزار، موڵکی هەموو خەڵکی کوردستان و نەوەکانی داهاتوومانە و ڕێگەنادرێت کە بە نایاسایی بەکار بهێندرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا