حكومەتی هەرێم بڕە پارەیەك بۆ سلێمانی تەرخاندەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی ئابوری حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بڕی زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ پاركی هەواری شار و شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود و بلواری رێگای سلێمانی – تاسڵوجە تەرخان بكات.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە نوسراوێكدا كە ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری كردوە، رەزامەندی نیشانداوە لەسەر خەرجكردنی بڕی چوار ملیار و (527) ملیۆن و (454.500) دینار بە مەبەستی بەڕێوەبردن و چاكسازی لە بلوارەكانی شەقامەكانی پاركی هەواری شار و بلوارەكانی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود و بلواری ڕێگای سلێمانی_تاسلوجە.

بەپێی ئەو نوسراوە، ئاماژە دراوە بەوەی بڕی دوو ملیار و (247) ملیۆن و (540) هەزار و (760) دینار بۆ بەڕێوەبردن و چاكسازی بلوارەكانی شەقامی پاركی هەواری شار و بڕی یەك ملیار و (402) ملیۆن و (527) هەزار و (525) دینار بۆ بلوارەكانی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود و بڕی (877) ملیۆن و (286) هەزار و (235) دینار بۆ بلوارەكانی رێگای سلێمانی – تاسڵوجە تەرخان كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا