پۆڵه‌تیك پرێس:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هۆشداریده‌دات له‌دروستبوونه‌وه‌ی كێشه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له عێراق.
مسته‌فا كازمی، له‌نوێترین په‌یامیدا داوایكرد به‌زوویی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 په‌سه‌ند بكرێت، چونكه به‌وته‌ی كازمی، په‌سه‌ندنه‌كردنی بودجه كێشه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دروستده‌كاته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕاشیگه‌یاند، توانیویانه نزیكه‌ی 70%ی كارنامه‌ی حكومه‌تی عێراق له‌ماوه‌ی ڕابردوودا جێبه‌جێبكه‌ن.
هاوكات له‌كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاردرا، سەرژمێریی گشتی بۆ دانیشتوانی عێراق كه بڕیاربوو ئه‌مساڵ ئه‌نجامبدرێت، بۆ كاتێكی دیكه دوابخرێت.
بڕیاره تا كۆتایی ئه‌م مانگه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕه‌شنوسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی.