هۆکارەکانی هەڵوەرینی قژ

پۆڵەتیک پرێس
یانا فرای پزیشک لە بواری پێست و خۆراک رایگەیاندووە، ئەگەر رۆژانە نزیکەی ١٠٠ تاڵە قژ بوەرێت ئاساییە و پێویست بە دوو دڵی ناکات، بەڵام ئەگەر لەو رادەییە زیاتر بوو ئەوکاتە پێویستی بە چارەسەرە.

ماڵپەڕی روسیا تودەی لە بابەتێکدا بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی ئەو پزیشکە ئاماژەی بە کۆمەڵێک هۆکار کردووە کە دەبنەهۆی هەڵوەرینی قژ، ئەوانیش:
– کەمبوونەوەی ئاسن لە جەستەدا
– تێکچوونی هاوسەنگی هۆڕمۆنەکان
– کەمبوونەوەی پرۆتین لە جەستەدا
– ماندوێتی زۆر و بەردەوام
– کەمبوونەوەی زینک و سیلیکۆن کە لەگەڵیدا ڕەنگی پێست دەگۆڕێت
– خواردنی هەندێک دەرمان
– دڵەراوکێی زۆر

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا