وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئێران پابەندبوونی وڵاتەکانیان بە ڕێککەوتنی ئەمنی نێوانیان دووپاتکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئێران، لەبارەی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان بەغدا و تاران، پابەندبوونی وڵاتەکانیان دووپاتکردەوە و تاوتوێێ چەند پرسێکی گرنگیان کرد.

ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، ئەمیر حسێن عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و وەزیری دەرەوەی ئێران سوپاسی حکومەت و خەڵکی عێراقی کرد بۆ ئاسانکاریکردنی کاروباری زیارەتکاران، وەزیری دەرەوی عێراق وتی،” حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و هەرێمی کوردستان و هەموو حکومەتە خۆجێییەکان لە پارێزگاکاندا لەخزمەتی زیارەتکاراندا بوون”.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، لە پەیوەندییەکەدا هەردوولا باسیان لە پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان هەردوو وڵات کردەوە و هەڵسەنگاندیان بۆ پەرەپێدانی بەردەوامی ئەو پەیوەندییانە کردووە.

ئاماژەی بەوەکرد، لەبارەی رێککەوتنی ئەمنی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و کۆماری ئیسلامی ئێران گفتوگۆیان کردووە و پابەندی وڵاتەکانیان دووپاتکردەوە.

هاوکات، لە کۆتاییدا وەزیری دەرەوەی ئێران بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی عێراقی کرد، بۆئەوەی سەردانی تاران بکات بۆ تاوتوێکردنی چەند بابەتێکی گرنگ و بایەخدار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا