پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێرانی بە “دەستکرد” وەسفکرد و وتی: ئەو هەڵبژاردنە پڕۆسەیەکی ئازاد و پاک نەبوو.
نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، هەڵبژاردنی ئێران کە تیایدا سەرۆکی نوێ دیاریکرا، هەڵبژاردنێکی “دەستکرد” بوو و پڕۆسەیەکی پاک و ئازاد نەبوو، وتیشی: ئامانجی سیاسی ئەمریکا بەرانبەر ئێران پێشخستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە.
پێشتریش ئەمریکا نیگەرانی خۆی دەربڕی و رایگەیاند، “بەداخەوە ئێرانییەکان نەیانتوانی بەشداری لەهەڵبژاردنێکی ئازاد و پاکدا بکەن و بێبەشبوون لەمافی هەڵبژاردنی سەرۆکێک کە بەدڵی خۆیان بێت”.