ئازەربایجان جەنگی گەورەی لە دژی ئەرمینیا راگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

لە بەردەوامی پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی ئازەربایجان و هێزە ئەرمەنییەکان، بەلایەنی کەمەوە ١٦ ئەرمەنی کوژراون و ١٠٠ سەربازی دیکەش بریندار بوون، ئازەربایجانیش رایگەیاند، کۆنترۆڵی ناوچەیەکی ستراتیژی قەرەبەغی کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی ئەیلول، وەزیری بەرگری قەرەبەغ رایگەیاند، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ١٦ سەرباز کوژراون و زیاتر لە ١٠٠ سەرباز لە روبەڕوبوونەوەکاندا بریندار بوون.

لای خۆیەوە، حیکمەت حاجیف یاریدەدەری سەرۆکی ئازەربایجان رایگەیاند، پەرلەمان راستگۆیە لەبارەی پەسەندکردنی حوکمە نەریتییەکان لە سەرتاسەری وڵات و سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ.

ئەمڕۆ ئازەربایجان ئاشکرای کرد، لەمیانی روبەڕوبوونەوە توندڕەوەکانی هێڵی پەیوەنیدی نێوان هەردوو لایەن لە ناوچەی ناگۆرنۆ قەرەبەغ هێزەکانی ئازەربایجان چوونەتە ناو شەش گوندی ژێر دەسەڵاتی ئەرمەنییەکان، ئەو رووداوەش کوژران و بریندارێکی زۆری لێکەوتووەتەوە بەجۆرێک کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە.

لەوبارەیەشەوە، روسیا داوای وەستاندنی تەقەکردن و دەستپێکردنی گفتوگۆی کرد لەپێناو گەڕانەوەی سەقامگیری ناوچەکە.

لەلایەکی دیکەوە، ئێران و ئەڵمانیا داوای هێورکردنەوەی بارودۆخەکە و وەستاندنی کوشتاریان کرد.

هەر ئەمڕۆ، توركیای هاوپەیمانی ئازەربایجان رەخنەی توندی لە ئەرمینیا گرت و رایگەیاند ئەرمینیا ئاستەنگی پێش ئاشتییە لە ناوچەكە و بەڵێنیشیدا لە پشتیوانیکردنی ئازەربایجان بەردەوامبێت.

ئەو پێکدادانانەی بەیانی ئەمڕۆ، مەترسی لەسەر سەقامگیری باشوری قەفقاز دروست کردووە، ئەو ناوچەیەی کە رێڕەوی گواستنەوەی نەوت و گازە بۆ بازاڕەکانی جیهان.

دۆسیەی جیۆسیاسی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا دەگەڕێتەوە بۆ نیو سەدە لەمەوبەر، کاتێک یەکیتی سۆڤیەتی پێشوو لە ساڵی ١٩٢١ ناوچەی ناخشیڤانی خستەپاڵ ئازەربایجان، کە زۆربەی دانیشتووانەکەی ئەرمەنین و ئەرمەنییەکان ٪٩٤ی دانیشتووانیان پێکدەهێنا.

لە ساڵی ٢٠١٦، پێکدادانەکانی نێوان هەردوولا زیادی کرد، ئەوەش ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگی بەرفراوانی لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا زیاد کرد، کە چەندین دەیەیە  لە ململانێدان لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەی ناگۆرنۆ لە قەرەبەغ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا