موعین کازمی: پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای ساڵی نوێدا نرخی دۆلار دابەزینێکی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە27ی تشرینی دووەم، ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، پێشبینی دەکەن سەقامگیری ئابوری و دارایی لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە عێراق بگرێتەوە.

موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند،” حکومەت و بانکی ناوەندی کار بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی دۆلار بەیەکجاری و بۆ هەمیشە دەکەن، پێشکەوتنی گەورە لەم کارەدا بەدی دەکرێت و بازاڕ کۆنتڕۆڵکراوە و دابەزینی بەهای دۆلاریش هەستیپێدەکرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی بڕیار و ڕێنماییەکانی حکومەت بۆ چارەسەرکردنی هەموو هۆکارەکانی قەیرانی دۆلار پێشبینی دەکەن لەساڵی نوێدا نرخی دۆلار دابەزینێکی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەهای دیناری عێراقی.

هاوکات، پێشبینی دەکەن لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە عێراق لەڕووی ئابوری و داراییەوە سەقامگیر بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا