سزادانی شوفێرانی تاكسی دەست پێدەكات

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی رایگەیاند: پێویستە هەموو تەكسییەك لۆگۆی لێبدرێت و هەرشوفێرێك لۆگۆنەدات لە تەكسییەكەی سزا دەدرێت.

ئامانج دەروێش، جێگری بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: گریبَەستێكمان كردووە لەگەڵ كۆمپانیای كافرۆش لە ساڵی 2019 بۆ ماوەی شەش مانگ، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دواكەوتنی دەوام دووجار وادەی لێدانی لۆگۆ تازە كراوەتەوە، دوا وادەش كە تازە كرایەوە بریتی بوو لە 31_12_2021.

جێگری بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی وتی: لە ئێستادا ئێمە بەردەوامین لە راییكردنی مامەڵەی شوفێران و هەر شوفێرێك سەردانمان بكات مامەڵەكەی بۆ تەواودەكەین، بەوپیێەی مامەڵەكانیان لە فەرمانگەكانی دیكە دوادەكەوێت وەكو بەڵگەی تاوان و ئاسایش و بایۆمەتری.

باسی لەوەشكرد، دووپێشنیارمان داوەتە وەزارەتی ناوخۆ و دارایی، ئەوەی پەیوەندی بە وەزارەتی داراییەوە هەیە پێشنیارمانكردووە هەر شوفێرێك لۆگۆ نەدات لە تەكسییەكەی سزا بدرێت بەڵام تا ئێستا نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە بەهۆی ئەوەی رێنماییمان بۆ نەهاتووە كەی رێنماییمان بۆهات ئەو كاتە سزایان دەدین.

ئاشكراشیكرد تا ئێستا 13 هەزار و 891 فۆرممان پڕكردووەتەوە، ناوشار شەش هەزار و 287 ئۆتۆمبیل لۆگۆیان لێدراوە، دەرەوەی شار 511 ئۆتۆمبیل لۆگۆیان لێدراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا