حكومەتی عێراق دەیەوێت گۆڕانكاری لەدراوەكەیدا بكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

راوێژكاری دارایی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، حكومەتی عێراق دەیەوێت بەمەرج  سێ سفر لەسەر دراوی دینارى عێراقی لاببات.

مەزهەر محەمەد ساڵح  ڕاوێژکاری دارایی مسته‌فا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق به‌میدیاكانی عێراقی راگه‌یاندووه‌، دوو مەرج هەیە بۆ جێبەجێكردنی پلان و بیرۆكەی لادانی سێ سفر لەسەر دیناری عێراقی لەبەر ئەوەی  لادانی ئەو سفرانە بەشێكە لە ستراتیژییەتی چاكسازیكردن لە سیستەمی دراو و نەختینە لە عێراقدا.

لەبارەی مەرجەكان بۆلادانی سێ سفر لەسەر دراوی عێراقی، راوێژكاری دارایی  كازمی رایگەیاندووە، لادانی سفرەكانی سەر دیناری عێراقی  بەدوو مەرج دەبێت ئەوانیش  مەرجی یەكەم سەقامگیری نرخ و گەشەی ئابوورییی جیهانی و مەرجی دووەمیش  سەقامگیری ژیانی سیاسیی وڵاتەكەیە.

راشیگەیاندووە، بانكی ناوەندیی عێراق ماوەیەكی زۆر پرۆژەی لادانی سێ سفرەكەی بە مەبەستی چاكسازیكردن لە سیستەمی نەختینە پێشكەش بەلایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە.

باسی لەوەشكردووە،  بۆ دەستكاریكردنی سفرەكانی سەر دراو  لێكۆڵینەوەیان لە 54 ئەزموونی نێودەوڵەتی لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە كردووە ، بەپێی لێكۆڵینەوەكانیش  گۆڕانكارییەكان بوونەتە هۆی ئەوەی دراوی ئەو وڵاتانە كاراتر بن كە كۆتا  ئەزموونەكانیش ئێران و توركیا بوون.

ئاماژەی بەوەشداوە،  لە دوای بەدیهاتنی مەرجەكان دەكرێت سفرەكانی سەر دیناری عێراقی لاببرێن و یەكەی دراوەكە بچوك بكرێتەوە و ئاسانتر مامەڵە بە دینارەوە بكرێت ئەویش بۆ ئەوەی یەك دیناری جاران لەژێر ناو و دراوی یەك هەزار دیناری و ٢٥٠ فلسی جاران لەژێرناوی ٢٥٠ دیناری ئێستا نەمێنێت، كە ئێستا ٢٥٠ دیناری عێراقی وەك كەمترین یەكەی دراو لە عێراقدا مامەڵەی پێوە دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا