لێخۆشبوونی قەرزی ئاو درێژدەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لێخۆشبوونی 15% ی قەرزی ئاو تاوەكو 9ی حوزەیرانی ئەمساڵ درێژكرایەوە.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و لەپێناو بەرژەوەندی گشتی، لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی ئاو بۆ هاوبەشانی ئاو تا 9 ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە 4 ی ساڵی 2022.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تەواوی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لە شارو شارۆچكەكانی هەرێمی ئاگادار كراونەتەوە بۆ كاركردن بەو ڕێنماییە و جێبەجێكردنی تا بەرواری دیاری كراو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا