پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاكی گەریلاكانی ئازادی كوردستان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم، خواكورك، كوردینە، جودی و ئامێدی 14 سەربازی سوپای توركیا كوژران و سەربازێكی دیكەش برینداربووە لە هەمانكاتیشدا ڕادارێك لەگەڵ سەنگەرێكی دوژمن ڕووخێندران.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی گەل (هەپەگە) لەبارەی چالاكی گەریلاكانیان دژی سەربازانی دەوڵەتی توركیا ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، هێزەكانمان لەكاتێكدا بەشێوەیەكی گیانبازانە شەڕ دەكەن و گورزی قورس لە سوپای دەوڵەتی توركیا دەدەن و جەژنی ژیانەوەی 15 ی تەباخ درێژە پێدەدەن و لەوچوارچێوەدا هێزەكانمان چالاكییان دژی سەربازانی توركیا ئەنجامدا.
هەپەگە ڕایگەیاندووە، سوپای توركیا 10 جار لەڕێگەی بۆمبی ئەتۆمی تاكتیكی و چەكی كیمیایی، چوار جار بە فڕۆكەی جەنگی، 12 جاریش بە هێلیكۆپتەر و بە دەیان جاریش بە چەكی قورس گۆڕەپانەكانی بەرخودانی بۆردومان كردووە.