لە عێراق ژمارەیەک چەکداری سوننە دەکوژرێن

پۆڵەتیک پرێس

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق بە هێزێکی سوپای عێراق و حەشدی عەشایەریدا تەقیوەتەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، زانیاری گەیشتووە بە هێزێک لە سوپای عێراق لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوە کە لە گوندی دەهم لە قەزای حەدیسە لە ئەنبار بەجێهێڵدراوە.

ئەوەش هاتووە، کاتێک هێزەکە گەیشتوونەتە ناوچەکە، ئۆتۆمبێلەکە پیایاندا تەقیوەتەوە و بووەتەهۆی گیانلەدەستدانی بەرپرسێکی سوپای عێراق و شەش ئەندامی حەشدی عەشایەری.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی تەقینەوەکەوە پێنج ئەندامی دیکەی سوپای عێراق و دوو ئەندامی حەشدی عەشایەری بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا