ڕێژەی لێبڕینی موچەی ئەم مانگە دیاریكرا

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی دارایی دەستی بە ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی نیسان كردووە، گەنجینەكانیش ئاشكرایدەكەن لیستەكە هاوشێوەی مانگەكانی ڕابردوو بە لێبڕینی 21% ئامادەكراوە.

بەبڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان 25ی هەموو مانگێك دەست بەدابەشكردنی موچەی فەرمانبەران دەكرێت.

حەسەن ڕەشید بەرێوەبەری گەنجینەی یەك لە سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: “لەئێستادا دەستمان بە ئامادەكاری بۆ دەستكردن بە دابەشكردنی موچەی مانگی نیسان كردووە، لیستەكەش هاوشێوەی مانگەكانی رابردوو بە لێبڕینی 21%ی موچە ئامادەكراوە”.

وتیشی” تائێستا دیار نییە گۆڕانكاری لە ڕێژەی لێبڕینەكە و كاتی دابەشكردنی موچەكە دەكرێت یاخود نا، بەڵام ئێمە ئامادەكاری خۆمان كردووە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا