ئاشنا عەبدوڵڵا: 65% سەرۆكی زانكۆكانی هەرێم پارتین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی لیژنەی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت “لە ‌هەرێمی‌ كوردستان 67%ی‌ سەرۆكی‌ زانكۆكان ماوەی یاساییان بەسەرچووە و بەبەڵگەشەوە 56%ی سەرۆكی‌ زانكۆكان پارتین و 44% یەكێتین”.

ئاشنا عەبدوڵڵا ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند “لە كۆی 62 سەرۆكی زانكۆ و یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ 33 وەكالەتن سەرۆكی‌ زانكۆكان ماوەی یاساییان بەسەرچووە”

دەشڵێت “بەبەڵگەوە 56%ی سەرۆكی‌ زانكۆكان پارتین و 44% یەكێتین، كە سەرۆكی زانكۆ پلەی وەكیل وەزیرە و ڕاگر پلەی بەڕێوبەری گشتییە و هێزەسیاسیەكان ئەم پۆستانەیان قۆرخ كردوە، ئێمەش چاودێرێکی وردی جێبەجێکردنی یاساکانی پەیوەست بە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستین و دەبێت ئەو پێشێلکاریە زەقەی یاسا کۆتایی پێبهێنرێت”.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە وەكالەتەكان لە دەرماڵەی پایەیان 50% لێدەبڕێت و لە موچەی ئاساییشیان 21% دەبڕێت، واتە بە نزیكەیی ئەوانەی وەكالەتن 32%ی كۆی موچەكانیان دەبڕێت، بەڵام ئەوانەی بە ئەصیل دانراون 50%ی كۆی موچەیان لێدەبڕێت، بەو شێوەیەش وەكالەتەكان موچەیان لە ئەصیلەكان زۆرترە، لە كاتێكدا ئەوان لە جێبەجێكردنی ئەركەكانیاندا پلە تایبەتن و وەكیل وەزیر یان بەڕێوەبەری گشتین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا