ژمارەیەك وەزیری حكومەت دەچنە پەرلەمانی كوردستان

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارەی ئەمڕۆ لەدانیشتنی پەرلەمانی كوردستان ژمارەیەك وەزیری حكومەت بەشداری دانیشتنەكە بكەن، بەمەبەستی تاوتوێكردنی پرسی موچە و چەند تەوەرێكی دیكە.

باڵانبۆ محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “لەدانیشتنەكەی ئەمڕۆ دووشەممە 28ی حوزەیران میوانداری هەریەك لەوەزیرەكانی دارایی، پلاندانان، سامانه‌ سروشتیه‌كان، سه‌رۆكی دیوان و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون كراوە”.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی “هەرچەندە داوامانكردبوو دانیشتنێكی تایبەت بە پرسی كۆتایی هێنان بە لێبڕینی موچە ئەنجامبدرێت، بەڵام سەرۆكایەتی پەرلەمان داوای پەرلەمانتارانی رەتكردەوە و تەنها بڕگەیەكی دانیشتنەكەی تایبەتكرد بەوپرسە”.

بەوتەی بالانبۆ محەمەد لەكۆبونەوەكەدا تاوتوێی پرسی لێبڕینی موچه‌ و داهاتی خاڵه‌ سنورییه‌كان و قه‌رزه‌كان و دۆسیه‌ی نه‌وت دەكرێت.

ئەمەلەكاتێكدایە، لەماوەی رابردوودا پەرلەمانتاران 65 واژۆیان كۆكردەوە بۆ بۆ میوانداریكردنی بەرپرسانی حكومەت تایبەت بە پرسی موچە و پێدانی رونكردنەوە لەسەر ەو پرسانەی پەیوەندیان بە ژیانی هاوڵاتی و موچەخۆرانەوە هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا