چالاكی بەپێ ڕۆیشتنی ستافەكانی تەندروستی بەرێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، چالاکی بەپێ ڕۆشتنی ستافەکانی تەندروستی بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە24ی نیسان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە،” لەڕێگەی سەنتەری پەرەپێدان و ڕاهێنانی تەندروستی ڕۆژی پێنجشەممە25ی نیسان، كاتژمێر 9ی بەیانی بە بەشداری ستافەكانی ناوەندی تەندروستی چالاكییەكی (ڕۆیشتن بە پێ ) لە پاركی ئازادی شاری سلێمانی ڕێكدەخات بەئامانجی ئەوەی هەمووان بەشداربن لە جوڵە و وەرزش تاوەكو تەندروستیان باش بێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەو چالاكییە بڕیار بوو بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی تەندروستی لە 7ی نیسان رێكبخرایە، بەڵام بەهۆی ئەوەی یادەكە كەوتە مانگی ڕەمەزان، چالاكیە دواخرا بۆ 25ی نیسان.

ڕوونیکردەوە، هەموو ستافی ناوەندە تەندروستییەكان دەتوانن بەشداربن لەم چالاكیەدا بەهۆی ئەوەی هەموو چالاكیەكی جوڵە و وەرزش ڕاستەوخۆ كاریگەری دەبێت لەسەر تەندروستی تاك و كۆمەڵ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا