بایدن تا ساڵێكی دیکە باری نائاسایی لە عێراق درێژکردەوە

پۆڵتیك پرێس

ئیدارەی سەرۆكی ئەمریكا درێژكردنەوەی باری نائاسایی عیراق، سوریا، وڵاتانی ئەفریقیای بۆ سالێكی دیكە درێژكردەوە.

جۆ بایدن لەمیانی مەرسومێكدا حاڵەتی نائاسایی نیشتمانی پەیوەست بە بارودۆخی عێراق درێژكردەوە کە سیستمی باری نائاسایی ڕاگەیاندبوو لەبەرامبەر ئەو کردەوانەی حکومەتی سوریا.

لەبڕیارەكەدا بایدن دەڵێت “ئاستەنگەکان لە ئاوەدانکردنەوە و پاراستنی عێراق و بنیاتنانەوە و پاراستنی ئارامی و ئاسایش لە وڵاتدا ماون، هەروەها گەشەکردنی دامەزراوە سیاسی و ئیداری و ئابورییەکان لە عێراق ، هەڕەشەیەکی نائاسایی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا دروست دەکات”.

درێژکراوەی سیستمی باری نائاسایی ڕێگە بەئەمریکا دەدات بەردەوام بێت لەدەستبەسەردا گرتنی موڵک و سامانی ژمارەیەک لەکەسانی پەیوەست بەحکومەتی سوریا ، هەروەها قەدەغەکردنی هەناردەکردنی هەندێک کاڵای دیاریکراو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا