لە گەرمیان 2 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون دروستدەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای تەواوبوونی رێكارەیاساییەكانی دەستەی گشتی وەبەرهێنان دوو پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە ناحیەی ڕزگاری سەر بەقەزای كەلاری ئیدارەی گەرمیان جێبەجێ دەكرێن و پڕۆژەكانیش دووهەزار یەكەی نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت.

هونەر محەمەد، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی گەرمیان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی دوو پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە سنووری ناحیەی ڕزگاری لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە دەستیپێكردوە‌ و ڕەزامەندی بەشێكی لایەنە پەیوەندیدارەكان وەرگیراوە‌و بۆدەستپێكردنی پڕۆژەكانیش نوسراویان ئاراستەی دەستەی وەبەرهێنان كردووەو چاوەڕێی وەڵامی دەستەی گشتی وەبەرهێنان دەكەن تا بەفەرمی وەڵامیان بدەنەوە.

وتیشی،  یەكەكانی نیشتەجێبوون بەدوو شێواز دروست دەكرێت ئەویش بەشێكی بۆ هاوڵاتیانە و بەشێكیشی بۆ چین و توێژە جیاجياكانە.

بەگوێرەی رانیارییەكان یەكێك لەپڕۆژەكان هەزارو 500 یەكەی نیشتەجێبون لەخۆدەگرێت و پڕۆژەكەی دیكەشیان 500 یەكەی نیشتەجێبون لەخۆدەگرێت.

بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی گەرمیان باسی لەوەشكرد، هەنگاونان بۆدروستكردنی ئەو یەكانە لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە كاریگەری زۆری دەبێت بۆ چارەسەركردنی قەیرانی نیشتەجێبوون لەسنوری گەرمیان.

دروستكردنی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوونی گەرمیان دوای رەزامەندی دەستەی گشتی وەبەرهێنان، یەكێكیان لە شوێنی ناوچەی پیشەسازی پێشووی ناحیەی ڕزگاری دروست دەكرێت و پڕۆژەكەی دیكەش نزیك گەڕەكی ئەنفالەكان لەسنوری ناحیەی رزگاری دەبێت.

هاوكات رۆژی یەكشەممە 4ی تەمموز، ئەنجومەنی باڵای ئابووری هەرێم بڕیاری دابەزاندنی دەسەڵاتەکانی تایبەت بە کەرتی وەبەرهێنان و مۆڵەتدان بە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان، بۆ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەركرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا