زیاتر لەهەزار یەكەی نیشتەجێبوون بەسەر فەرمانبەرانی كەلاردا دابەش دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری بەرێوبەرایەتی وەبەرهێنانی گەرمیان رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو هەزارو ١٢٢یەكەی نیشتەجێبوون لە ناحیەی رزگاری بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەكرێت.

مەحمود لەتیف بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتی وەبەرهێنانی گەرمیان بە وەكالەت بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، سەرەتا بڕیار وابووە كە دوو هەزار و 889 یەكەی نیشتەجێبوون بە قیستی درێژخایەن بۆ فەرمانبەرانی كەلار دروست بكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەو رووبەرە زەوییەی بۆ ئەو پرۆژەیە دەستنیشانكراوە تواندراوە تەنها هەزارو 122 یەكەی تێدا دروستبكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، دابەشكردنەكە بە قیستی درێژ خایەن دەبێت و یەكەكان بەپێی خاڵبەندی و فۆرم دابەش دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا