داوا دەكرێت خاوەن قەرزەكانی نیشتەجێبوون لە هەرێم دۆلاریان لە 132 هەزار دینار بدرێتێ‌

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، داوامانكردوە، ڕێككاری پێویست بگیرێتەبەر، هاوشێوەی شارەكانی دیكەی عێراق، بۆ قیستی بەشداربوانی پرۆژەكانی نیشتەجێبون لە هەرێمی كوردستان دۆلار بە 132 هەزار دینار بفرۆشرێت.

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: لە پارێزگاكانی دیكەی عێراق، جگە لە هەرێمی كوردستان، بەشداربوانی پرۆژەكانی نیشتەجبون بۆ پێدانی قیستی یەكەی نیشتەجێبوون 132 هەزار دینار دەدەن لە بەرامبەر 100 دۆلار.

وتیشی: ئەمڕۆ قسەمان لەگەڵ سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان كرد، بۆ ئەوەی ئەم بڕیارە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە.

روونیشیكردەوە، بڕیارە ڕێككاری پێویست بگیرێتەبەر و نوسراو ئاراستەی بانكی ناوەندی عێراق بكرێت، بۆ ئەوەی لە هەرێمی كوردستانیش دۆلار بە 132 هەزار دینار بدرێتە بەشداربوانی پرۆژەكانی نیشتەجێبوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا